ئەندامێکی لیژنەى دارایی بۆ ئێن ئاڕ تی: ئامادەکاری بۆ دابینکردنى مووچە کراوە
باوەشکردن یارمەتی دەردانی ئەو هۆرمۆنە دەدات کە پێی دەوترێت ئۆکسیتۆسین، هۆرمۆنێکە پەیوەندی بە متمانە و ئاسایش و خۆشەویستییەوە هەیە کاتێک ئەم هۆرمۆنە دەردەچێت، هەروەها هاندەری هەندێک هۆرمۆنی گەشەکردنە لە جەستەدا.
ئاژانسی هەواڵی ئێن دی تیڤی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی راپۆرتی تیمەکانی تەندروستی تایلەند لەمساڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی شێ ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون. دەشڵێت، " بەراورد بە ساڵی رابردوو پلەکانی گەرما ٤ بۆ ٨ پلە بەرزتر بوونەتەوە".
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی دەکات بۆ دابینکردنى خەرجی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێم. دەشڵێت، " حکومەت بڕیاریداوە هەفتەى داهاتوو خشتەى بودجە رەوانەى پەرلەمان بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەری و یەکلاکردنەوەى سەرجەم خاڵەکان و بڕگەکانی کە شیاوی هەموارکردنەوەن".
بە مەبەستی هەڵهاتنیان لە زیندان، لە شارێکی ڤەنزوێلا کۆمەڵێک زیندانی کە ژمارەیان ٢٠ کەس بوون هەستان بە کونکردنی دیواری ژوورەکەیان و دروستکردنی تونێلێکی دەرچوون لەو ژوورەی تێیدا زیندانی کرابوون، بەڵام لەدوای گەیشتنیان بە کۆتایی تونێلەکە خۆیان لە خولی راهێنانی بارەگای پۆلیس بینییەوە و دووبارە دەستگیر کران.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە سەرجەم گەشتیاران و بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی فرۆشراوە، ئەمەش بە دووەم هەفتە دادەنرێت لەسەر یەک کە فرۆشی بانک بەرێژەی ١٠٪ زیاتربێت لە هەفتەکانی رابردوو.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی هێلکە، حکومەتی عێراق رێکارێکی نوێ دەگرێتە بەر.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەردەوامە. دەشڵێت، "لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین".
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، یەکەی پاڵاوتنی ئەزمیرا کەوتووەتە کار و لە ئێستاشدا لە توانایدا هەیە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە ئۆکتانی بەرز بپاڵێوێت و رۆژانە ٧٥٠ هەزار لیتر کۆگا بکات. دەشڵێت، " یەکەی ئەزمیرا هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی هاوردەکردنی بەنزین".
هەرچەندە تەکنەلۆژیا شۆڕشێکی گەورەی لە ژیانماندا کردووە، بەڵام بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەکان دەتوانێت کاریگەری زیانبەخشی لەسەر تەندروستی جەستە هەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنی یەکێتیدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە.
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە ١٠ هەزار قوتابخانە بە نوێترین شێوە و بە تەکنەلۆجیای نوێ لە سەرجەم پارێزگاکاندا دروست بکەن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی کارەبا چارەسەر بکات و دەسەڵاتداران چۆن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ خۆیان دابین دەکەن دەبێت بۆ خەڵکیش وابێت. دەشڵێت، "خەڵک تەنها لە رێگەی دەنگدان دەتوانن کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنێت".
وەزیری کشتوکانی عێراق رایگەیاند، لەم وەرزی کشتوکاڵەدا بڕی بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق گەیشتووەتە حەوت ملیۆن تەن. دەشڵێت، "بەرەو ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەڕۆین".
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، مانگى تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتى ئەنجام دەدرێت و هەموو ئامادەکارییەک کراوە.
کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، زۆر کەس پەنا بۆ خواردنەوەی خواردنەوە ساردەکان دەبەن بۆ ساردکردنەوەی جەستەیان، بەڵام هەندێکی تر پێیان باشە چای گەرم بخۆنەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیان کردووە بە تۆمارکردنی ناوی چاودێرانی سەر سندوق و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و میدیاکاران بۆ هەڵبژاردنی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یەک کیلۆواتی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سیتییەکان ٢٥٢ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.
لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیس و چەند کەسێکدا روویدا. چاوگێکیش لە پۆلیسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەڕەتەقەکەدا چوار کەس بریندار بوون.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر بەغدا پارەی مووچەی مانگی نیسان بنێرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچە دابەش دەکەن. دەشڵێت، "چاوەڕێین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغدا بگات".
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، بەرپرسان بەر لە هەڵبژاردن بەڵێنیان پێدەدەن و دوای هەڵبژاردنیش ئاوڕیان لێنادەنەوە.
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ساڵآنە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاو دەبێەتەوە و بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە و کەسی توشبوو پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە".
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر هۆکاری کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان ئاشکرا کرد و دەڵێت، سبەی کارەبا چاک دەبێت.
کابینەى حکومەتى کاربەرێکەر بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەى ئاوى دا و وتى بەنداو دروست دەکات و کاریگەرى وشکەساڵى کەم دەکاتەوە، بەڵام یەک بۆرى ئیفرازى بۆ تازە نەکرایەوە و تائێستاش بەشێکى هاوڵاتیانى هەرێم ئاوى پاکى خواردنەوەیان پێناگات.
بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
دوێنێ سێشەممە، پێنج کۆچبەر لەکاتی تێپەڕبوونیان بە کەناڵی ئینگلیزدا گیانیان لەدەستدا، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش باسی لەوە کرد، بەلەمەکە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری تێدا بووە و بەشێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە کوردن.
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر روویدا، لە دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی یەکەم بەهۆی سوتانی ماتۆڕی موبەریدەیەک بووە لەسەربانی دوکانێک و رووداوی دووەمیش بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبوایە هەرێم دەستی بکردایە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە. دەشڵێت، "بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەییان نیشانداوە لە هەولێر و سلێمانی لق بکەنەوە و تەنها رەزامەندی هەرێم ماوە".